Erbil 10°C شەممە 18 کانوونی دووەم 10:59

نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆک وه‌زیرانی قه‌ته‌ڕ له‌کۆبوونه‌وه‌دان

کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی  ئێواره‌ى دوێنێ شه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر و له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا له‌لایه‌ن جاسم بن سه‌یف ئه‌لسو‌له‌یتى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى قه‌ته‌رى و عومه‌ر به‌رزنجى باڵیۆزى عیراقه‌وه‌ له‌ ده‌وحه‌ پێشوازى لێ كرا.
كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و  شێخ خالید بن خه‌لیفه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ڕ ده‌ستی پێكرد و  تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و قه‌ته‌ڕ ده‌كه‌ن.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانى بۆ وڵاتی قه‌ته‌ڕ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى میرى قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی دیکه‌ی قه‌ته‌رى كۆ ده‌بێته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا  نێچیرڤان بارزانى بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و قه‌ته‌ر له‌ بوارى سیاسى و بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش به‌ تایبه‌تیش له‌ كه‌رته‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى و ده‌رفه‌تى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌ریدا له‌ هه‌رێمى كوردستان و عیراق، دۆخى عیراق و ناوچه‌كه‌ به ‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.