زۆرینه‌ی لایه‌ن و هاوپه‌یمانه شیعه‌كان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به یه‌كجاری ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه یه‌كشه‌می ڕابردوو به‌ڕێوه چوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا زۆرینه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان جگه له ڕه‌وتی سه‌در، كه ئه‌وانیش پێكهاتوون له هاوپه‌یمانه‌تییه‌كانی (فه‌تح، قیوا ئه‌لده‌وله، ده‌وڵه‌تی قانوون، نه‌هج ئه‌لوه‌ته‌نی، عه‌قد ئه‌لوه‌ته‌نی) بڕیاریاندا به‌یه‌كجاری ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕه‌ت بكه‌نه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: هیوامان وابوو كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رپێچییه زۆره‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕاست بكاته‌وه كه له كاتی پڕۆسه‌كه و هه‌روه‌ها دوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان ئه‌نجامدرابوو.
هه‌روه‌ها هاتووه: دوای پێداگیریكردن له ئه‌نجامه‌كان، ڕایده‌گه‌یه‌نین كه به‌ته‌واوی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
لایه‌نه شیعه‌كان له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیشیان كرده‌وه كه به‌رپرسیاره‌تی ته‌واوی شسكته‌كانی هه‌ڵبژاردن و خراپ ئیداره‌دانی پڕۆسه‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی كۆمیسیۆن كه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دیموكراتی و كۆمه‌ڵگه ده‌بێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌موو كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕابگه‌یه‌نێت، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش ئه‌و لایه‌نه شیعانه‌ی كه له به‌یاننامه‌كه‌دا ناویان هاتووه شكستخواردووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.