ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه پاش ئه‌وه‌ى به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته قه‌ته‌ر، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ده‌وحه‌ى پايته‌خت له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له په‌ره‌پێدان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه و باسيان له ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ ته‌واوى عيراق كرد، به تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق پێويستن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ريان له هه‌ولێر تاوتوێ كرد.
دۆخى عيراق و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و پرۆسه‌ى سياسى له وڵات، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.