موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌موو چه‌ند خاڵێكی دیاری كرد بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازه‌كانی له عێراق.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌موو بڵاوی كرده‌وه، ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا پێویسته له ڕووی دبلۆماسی و سه‌رجه‌م بواره‌كانی تریش، وه‌ك وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراق بكات.
سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، جه‌ختی كرده‌وه كه حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی جدی بكات له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان.
سه‌در بڵاویشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا په‌یڕه‌وی ئه‌و مه‌رجانه نه‌كات كه دایناوه سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌كان و ده‌ستوه‌ردان له كاروباره‌كانی ناوخۆی عێراق، ئه‌وا وه‌ك نه‌یارێك سه‌یری ده‌كه‌ن و وا هه‌ڵی ده‌سه‌نگێنن كه سه‌ربه‌خۆیی و سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌مانی ناوێت.
موقته‌دا سه‌در له تویته‌كه‌دا جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێك بدات عێراق له ململانێ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دوور بخاته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: عێراق لایه‌نگری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ناكات، به‌ڵكو گه‌لی عێراق ده‌یه‌وێ به ئاشتیانه بژیت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر شتێك دژی ئه‌مه بێت ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه.
له كۆتاییدا جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وان ئاماده‌ن مامه‌ڵه‌ی ئابووری و سه‌رجه‌م بوواره‌كانی تر له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا خاڵه‌كانی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ بكات.
ئه‌م قسانه‌ی موقته‌دا سه‌در له كاتێكدایه كه ڕه‌وته‌كه‌ی به به‌ده‌ستهێنانی 70 كورسی وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق دیاری كراوه له كۆی گشتی 329 كورسی په‌رله‌مانی، ڕه‌وته‌كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق دیاری بكات و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستی به گفتوگۆ كردووه له‌گه‌ڵ لایه‌ن و حزبه‌كانی تری براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.