د. بەشیر حەداد ـ جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژەڤی کـوردسـتان ، سه‌باره‌ت به ره‌وشی عـێـراق.. دوای هـەڵـبژاردن رایگه‌یاند
هه‌لبژاردنی ئه‌مجاره جیاوازی هه‌بوو له گه‌ڵ هه‌لبژاردنه‌كانی پێشوو ، یه‌كه‌م جاره سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خۆی ههلنهبژاردووه ، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رانه‌گه‌یه‌ندرا له رۆژی پرۆسه‌ی ده‌نگدان ، هه‌روه‌ها یاسایه‌كی نوێ دانرا بۆ هه‌لبژاردنه‌كان ، وه كۆمسیۆنێكی تازه به یاسایه‌كی تازه ، سیسته‌می هه‌لبژاردن جیاواز بوو به بازنه‌ی بچووك بچووك ، له كه‌ش و هه‌وایه‌كی سه‌قامگیردا ئه‌و پرۆسه‌یه تێپه‌ری ، به‌ڵام ئه‌و تانانه پێویسته كه بوونی هه‌یه له چوارچێوه‌ی یاسا سه‌یر بكرێت .
روونیشیكرده‌وه كه كۆمسیۆن له كاری ئه‌وه دایه ئه‌نجامی كۆتایی رابگه‌یه‌نێت . ئه‌نجامی كۆتاییش ئه‌و كات ده‌چێته په‌سه‌ندكردن كاتێك دادگای فیدراڵی به فه‌رمی په‌سه‌ندی ده‌كات .
د. بەشیر حەداد ـ جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راشیگه‌یاند كه ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ی ئه‌مجاره پاكترین و بێگه‌ردترین هه‌لبژاردن بووه به‌به‌راورد له گه‌ڵ هه‌لبژاردنه‌كانی پێشوو ، رێژه‌ی گزیكردن تا راده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بووه . قه‌باره‌ی حه‌قیقی لایه‌نه‌كان به‌دیار كه‌وت ، پێویستیشه لایه‌نه‌كان هۆكاره‌كان دیراسه‌ت بكه‌ن كه بۆچی كه‌میان هێناوه .
هه‌ندێك لایه‌ن چه‌كدارن ، ئه‌وان هه‌ره‌شه ده‌كه‌ن كه ئه‌نجامه‌كان گۆرانكاری به سه‌دا بێت .
ئاماژه‌شیدا كه به‌پێی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كان رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌و پرۆسه‌یه 41% بووه ، ئه‌وه‌ش راگه‌یاندنی فه‌رمییه .
به‌رای دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئه‌مجاره داخرانێكی سیاسی و توند‌و تیژی روونادات ، مه‌رجه‌عیه‌تیش له هه‌وڵدایه كه به زووترین كات حكومه‌ت پێك بهێنرێت .
دادگای فیدراڵی له پێش تاقیكردنه‌وه دایه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و داخرانێكی سیاسی نه‌بات له ته‌فسیركردنی كوتله‌ی گه‌وره یان هاوپه‌یمانی گه‌وره بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت .
ئاماژه‌شیدا كه ئه‌و گروپانه‌ی كه جه‌ماوه‌ری خۆیان بێزار كردبوو ، ئه‌وانن كه ئێستا ناره‌زایی ده‌رده‌بڕن . جه‌ماوه‌ری خۆیان سزای ئه‌و گروپانه‌یان دا .
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ، دوای راگه‌یاندنی كۆمسیۆن ، دوای په‌سه‌ندكردنیشی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی ماڵی شیعه رێكده‌كه‌ون .
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه كه ئێستا ناكۆكییه‌كان قوڵن ، مه‌ترسیدارن ، به‌ڵام نه ئێران ئه‌وه قبوڵ ده‌كات نه مه‌رجه‌عیه‌ت به‌وه رازی ده‌بێت كه كیشه رووبدات .
دواتر شیعه له گه‌ڵ كورد و سوننه‌كان حكومه‌ت پێك ده‌هێنن به گفتوگۆكردن .
سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌نگ نه‌هێنانی هه‌ندێ لایه‌ن دكتۆر به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاند : چونكه یاساكه نوێ بووه مه‌رج نیه هۆكاره‌كان جه‌ماوه‌ری خۆیان بێت به‌ڵكو پلانیان وه‌كو پێویست نه‌بووه به‌وه‌ی چۆن مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌و یاسایه بكه‌ن ، چونكه یاساكه شێوازێكی نوێ بوو پێویستی به پلانێكی تۆكمه هه‌بوو .
به‌لام به هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌نگی زۆری داوه كه پرۆسه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد بووه .
دكتۆر به‌شیر حه‌داد گوتی : رێكككهوتن له نێوان لایه‌نه براوه‌كان ده‌كرێت به‌تایبه‌تی شیعه‌كان و ده‌توانن سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان بكه‌ن .
ئه‌مه‌ریكاش له دووره‌وه ته‌ماشا ده‌كات و رای خۆشی ده‌بێت و رۆڵی ده‌بێت له ده‌ستنیشانكردنه‌كه به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ .
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه ئه‌و پێیوایه ئه‌و په‌یامه‌ی موقته‌دا صهدربهرامبهر به ئه‌مه‌ریكا كه له تیوتێكدا بڵاو كراوه‌ته‌وه ، په‌یامێكی موجامه‌له‌یه ، مانای ئه‌وه‌یه كه ئێمه به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه‌مان پێویسته ، مه‌ترسیش نین بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا .
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه یه‌كێك له ئیجابیه‌كانی ئه‌و هه‌لبژاردنه كورد كورسی زیادی كردووه كه گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 64 كورسی ، بۆیه پێویسته كورد یه‌كهه‌ڵوێست بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد له ئاینده مسۆگه‌ر بێت . پێویسته كورد په‌ند له رابردوو وه‌ربگرێت ، پێویسته له به‌غدا یه‌ك ده‌نگ بین كوردایه‌تی بكه‌ین .
هه‌روه‌ها گوتی : له به‌غدا چه‌ند یه‌كڕیز بین ده‌ستكه‌وتمان باشتر ده‌بێت.
له‌ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌گه‌ر به یه‌ك لیست كورد دابه‌زیبا ئه‌وا ئه‌گه‌ر هه‌بوو كورسی زیاتر به ده‌ست بهێنرێت و ئه‌نجامه‌كان باشتر بێت .
پیشبینی ده‌كه‌م له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا حكومه‌ت پێك بهێنرێت و ته‌نها ماوه‌ی دوو تا سێ مانگ بخایه‌نێت .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.