Erbil 3°C شەممە 18 کانوونی دووەم 04:43

کاره‌کانی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شوێنه‌واری ده‌روازه‌ی بادینان به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%

پرۆسه‌ی كاركردن به‌ مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واری ده‌روازه‌ی بادینان (ده‌رگای بادینان) له‌ ئامێدی به‌رده‌وامه‌ و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له‌ هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌و نموونانه‌ی ھه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پارێزگاریكردنی زۆرێك له‌ شوێنه‌وار و شوێنه‌ كه‌لتورییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان.

شایه‌نی باسه‌، پێشتر مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا كه‌ ساڵانه‌ 900 ملیۆن دینار به‌ مه‌به‌ستی بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی شوێنه‌وار خه‌رج بكرێت كه‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئه‌و كه‌رته‌ ده‌بێت.

كونسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌رگای بادینان له‌ شارۆچكه‌ی ئامێدی به‌ ھاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی كۆڵۆمبیا به‌رده‌وامن، وه‌ستا خۆجێییه‌ شاره‌زاكان زۆر به‌ په‌رۆشه‌وه‌ كار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌رگاكه‌ و پارێزگاریكردنی ئه‌م شوێنه‌واره‌ ناوازه‌یه‌ ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌و نموونانه‌ی ھه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پارێزگاریكردنی زۆرێك له‌ شوێنه‌وار و شوێنه‌ كه‌لتورییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌وه‌كانی داھاتوو.

ئا- كامران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.