یاریزانی به‌ریتانی كامیرۆن نوری گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی ئیندیان وێڵزی ئه‌مه‌ریكی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان.
له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، نوری پۆلێنكراوی بیستوشه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له دیێگۆ شوارتزمانی ئه‌رژه‌نتینی و پۆلێنكراوی پازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
یاریه‌كه یه‌ك كاتژمێر‌و سێزده خوله‌كی خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سفر، شه‌ش دوو بوو، له قۆناغی پێش كۆتایی، نوری ڕووبه‌ڕووی گریگۆر دیمیترۆڤی بولگاری و پۆلێنكراوی بیستوهه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر هوبێرت هوركاشی پۆڵه‌ندی و پۆلێنكراوی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد.
ئه‌م یاریه‌ش دوو كاتژمێر‌و چل خوله‌كی خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان سێ شه‌ش، شه‌ش چوار، حه‌وت شه‌ش بوو .
کامیرۆن نوری گه‌یشته قۆناغی پێش کۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ماسته‌رزی ئیندیان وێڵزی ئه‌مه‌ریکی
له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.