Erbil 3°C شەممە 18 کانوونی دووەم 02:30

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: 3 تونێلی دیکه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان ته‌واو بوون

پلانی دروستکردنی ژمارەیەک تونێلی دیكه‌ش هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  رایگه‌یاند، لە ھەرێمی کوردستان پلان ھەیە بۆ دروستکردنی کۆمەڵێک تونێل و تا ئێستا سێ لەوانە تەواو بوون و بەشێکی دیکەش لە پلاندایە بۆ ئەوەی دروست بکرێن، لەوانە تونێلی کۆڕەک کە تونێلێکی زۆر گەورەیە.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت: پلانێکی درێژخایەنمان ھەیە بۆ ئەوەی کۆمەڵێک تونێل لە ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت و تا ئێستا ئەوەی پیرمام تەواو بووە و ئەزمەڕ و زاخۆش تەواو بوون و ھاتوچۆیان تێدا دەکرێت.

ئاگرین عەبدوڵڵا ده‌شڵێت: لە پلاندایە ژمارەیەک تونێل بە درێژایی 26.2 کم لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی دروست بکرێت، کە چەندین تونێلە، لەوانە تونێلی کۆڕەک کە درێژایییەکەی 7 کم دەبێت و چاوەڕێی بودجە دەکەین، چونکە ھەمووی تونێلەکان بە ترلیۆن دیناری دەوێت، بەڵام ئەوەی کۆڕەک زیاتر لە 100 ملیار دیناری پێویستە، چونکە یەکێک لە تونێلە گەورەکانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.