لە پرێس کۆنفرانسێکدا دکتۆر شاکر ئەحمەد سمۆ بەڕێوەبەری گشتی وەرزش لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند هەڵبژاردنی یانە وەرزشیەکانی هەرێمی کوردستان لە
١٧ / ١٠ / ٢٠٢١ دەست پێدەکات . دکتۆر شاکر ئاماژەی بەوەشکرد بە هەمان مەرج و ڕێنمایی ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٧هەڵبژاردن دەکرێت .
بەڕێوەبەری گشتی وەرزش لە هەرێمی کوردستان لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا گووتی تەنها یەک وەرزشوانی بێ بڕوانامە کە خزمەتی وەرزشی کوردستان و عێراقی کردووە ، دەتوانێت بۆ پۆستی ئەندامی دەستەی کارگێری خۆی کاندید بکات .
دکتۆر شاکر هیوای خواست لە داهاتوو نزیک ببینە خاوەن یاساییەکی تایبەت بە وەرزش ، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن و تەواوی کارەکانمان بەپێی ئەم یاساییە بەڕێوەببەین .
بریاڕ وایه له‌رۆژانی داهاتوو ، پڕۆسه‌ی به‌رێوه‌چوونى یانه وه‌رزشییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌بچێت و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی نوێ بۆ یانه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.