بەپشت بەستن بە رێکارە یاساییەکان، تەندروستی گەرمیان بە بەھای ملیار و نیوێک دینار، دەرمان و پێداویستی پزیشکیی و تاقیگەیی دەکڕێت و بەسەر ناوەندە تەندروستییەکان دا دابەشی دەکات.
لە پرۆسەی کڕینی تەندەرینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی لە تەندروستی گەرمیان، بای نزیکەی ملیار و نیوێک دینار پێداویستی هێنراوەتە کۆگای گشتی دەرمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بڕیارە بەم نزیکانە دەست بکرێت بە دابەشکردنی بۆ سەر سەرجەم دەزگاکا و ناوەندە تەندروستییەکانی سنورەکە.
ئەو دەرمان و پێداویستییە کڕدراوانە، پێکھاتوون لە: دەرمانی نەخۆشخانە و مەڵبەند و سەنتەرەکان، دەرمانی نەخۆشانی گورچیلە (شەش جۆر بۆ ساڵێک)، دەرمانی نەخۆشانی درێژخایەن (34 جۆر)، دەرمانی بێهۆشکاری، دەرمانی نەخۆشی (صرع)، سەرجەم جۆرەکانی دەرزی نەخۆشی شەکرە، پێداویستی پزیشکی ددان و پێداویستی پزیشکیی و تاقیگەیی دیکە.
لە سەردانێکیشدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، د. سیروان محەمەد، لەگەڵ بەڕێوبەر و ستافی کۆگای دەرمان کۆبویەوە و رایسپاردن بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی ئەو دەرمان و پێداویستیانە بکەن بەسەر نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان بەمەبەستی سودمەندبوونی ھاوڵاتیان.
ژێدهر - تهندروستی گهرمیان
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.