پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، 13 پڕۆژە لە کۆبوونەوەی لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان، به سەرپەرشتی پارێزگاری هه‌ولێر زەویان بۆ تەرخانکرا.
ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، له چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌ی لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان پارێزگای هه‌ولێر، بڕیار لە بارەی ئاسانکاری لە ڕاییکردنی ئەو داوا و داخوازیانە كرا کە دەیانەوێت پڕۆژە پیشەسازییەکانیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بخەنەگەڕ.
راشیدهگهێنێت، لەکۆی (17) داواكاری کە داوای زەویانکردبوو بۆ پڕۆژەکانیان، ڕەزامەندی بۆ دابینکردنی (13) پڕۆژە درا.
پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، جگه له‌مانه، پڕۆژەكانی دیكه هەڵوەشانەوە و یەکێکی تریش ڕەتکرایەوە و داوای ڕوونکردنەوە و دیراسەکردنیش بۆ دوو پڕۆژە کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.