Erbil 8°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 10:18

له‌ هه‌رێم ڕۆژی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ر کرایه‌ پشوو

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی ڕۆژێكی هه‌فته‌ی داهاتووی كرده‌ پشووی فه‌رمی به‌هۆی ڕۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د كوڕی عه‌بدوڵا دروودی خوای لێ بێت.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: ڕۆژی دووشەمی داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ 18ی ئۆکتۆبەری2021، بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (د.خ) لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوڵا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ 12ی مانگی ڕه‌بیعی یه‌كه‌می ساڵی 571ی زاینی له‌ شاری مه‌ككه‌ له‌دایك بووه‌، ئه‌م ڕۆژه‌ش بۆ ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ ڕۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی داهاتووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.