Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 17:06

موقته‌دا سه‌دڕ به‌ڵێنی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌دات

کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌وتى سه‌در له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق توانى زۆرترین ڕێژه‌ و 73 كورسى په‌رله‌مان به‌ده‌ست بێنێ، موقته‌دا سه‌دڕ سه‌رۆكی ڕه‌وته‌كه‌ په‌یامێكی ئاراسته‌ی هه‌وداران و گه‌لی عێراق به‌ گشتی كرد.

موقته‌دا سه‌دڕ له‌ په‌یامه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌دا جه‌ختی له ‌دژایه‌تیكردنى گه‌نده‌ڵكاران كرده‌وه‌‌، هه‌روه‌ها بوونى میلیشیاكانی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ عێراق ڕه‌ت كرده‌وه‌ و داواشی كرد چه‌ك ته‌نیا به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بێ.

سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ڕاشیگه‌یاند كه‌‌ نابێ ڕێگه‌ به‌ هیچ حزب و لایه‌نێك بدرێ یارى به‌ چاره‌نووسی عێراق‌ بكات، هه‌روه‌ها به ‌پێویستی زانى كه‌ هاووڵاتییان سوود له ‌سامانی وڵاته‌كه‌یان وه‌ربگرن و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ نه‌وتى گه‌ل بۆ گه‌له، ڕاشیگه‌یاند كه‌ هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینارى عێراقى ده‌ده‌ن تا له‌ به‌رامبه‌ر ‌ئاستى دراوه‌كانى جیهاندا بێ.

له ‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا موقته‌دا سه‌دڕ جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ به‌ خوێنیان گه‌نده‌ڵى له‌ناو ده‌به‌ن.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه‌ له ‌كار ده‌بن تا ڕۆڵى هۆزه‌كان كارا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ى پشتگیریكردنى سه‌قامگیریدا، هانى هه‌وادارانیشی دا دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ دیارده‌ی چه‌ك هه‌ڵگرتن.

جێی باسه‌ ڕه‌وتی سه‌در كه‌ موقته‌دا سه‌دڕ پێشه‌وایه‌تی ده‌كات، له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا توانی زۆرترین كورسی به‌ده‌ستبێنێ و به‌ 73 كورسی وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن دیاری كرا.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.