ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆتاهاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند، كه پڕۆسه‌ی هه‌لبژاردنه‌كان به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بوو، سوپاسی تشرینییهكانیش ده‌كه‌ین كه هه‌وڵیان دا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت .
ڕێبوار تاڵه‌بانی ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌و سیسته‌مه تازه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردن هێمنییه‌كی هێناوه‌ته كایه‌وه ، ئه‌و یاسایه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك پێشكه‌وتووتر بوو له‌وه‌ی پێشتر .
ڕاشیگه‌یاند: له شاری كه‌ركووك كه شارێكی قه‌یراناوییه و هه‌روه‌ها دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ریش به‌رده‌وام بووه له قه‌یران، ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌و قه‌یرانانه ته‌واو بێت.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕاشیگه‌یاند: هیوادارین له په‌رله‌مانی داهاتوو بتوانین ئه‌و قه‌یرانانه به‌كۆتا بێنن و حكوومه‌ت ئاراسته بكه‌ین له سه‌ر بنه‌مای یاسا و ده‌ستوور.
تاڵه‌بانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێویسته خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت و دۆسیه‌ی كورد بزانێت چییه، هه‌روه‌ها مافه‌كان له ده‌ستوور چییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له سه‌ری بوه‌ستین و به‌رگری له‌و مافانه بكه‌ن، چونكه ئه‌وه پێنجه‌م خوله پێویسته هه‌وڵه‌كان چڕ بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی مافه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
له كۆتاییشدا داوای له حزبه كوردییه‌كان كرد لێپرسینه‌وه‌ی به‌رده‌وامییان هه‌بێت له گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كانیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.