Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 09:01

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی پێگەیشت

کوردستان TV
100%

 ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی پێگەیشت .

لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و هەردوولا خۆشحاڵبوون کە پرۆسەکە، بە شێوەیەکی ئارام و هێمن بەڕێوەچوو. خوازیاربوون کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، لە بەرژەوەندی پێکهاتە جیاوازەکان و هەموو گەلانی عێراق بێت و ببێتە هۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.