بەرپرسی بەشی یاسایی لە دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لە سلێمانی و مووسڵ و ھەڵەبجە و كەركووك، پێشێلكارییەكی زۆر بەرامبەر بە دەنگدەرانی پارتی كراوە و ئێمەش كۆمەڵێك سكاڵامان تۆمار كردووە.
ھەوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدهگهێنێت: بە ھۆی لەكاركەوتنی 250 ئامێری ئەلیكترۆنی لە ھەموو ھەرێمی كوردستان، پرۆسەی دەنگدان بەخاوی بەڕێوە دەچێت و تا نیوەڕۆ رێژەی بەشداری 22% بوو، بەڵام لە ئێستادا كە كێشەكە چارەسەر كراوە و زۆر بەخێرایی پرۆسەكە بەرێوە دەچێت و رێژەكە بەردەوام لە زیادبووندایە.
راشیدهگهێنێت: ئەمڕۆ لە سلێمانی و ھەڵەبجە و كەركووك و مووسڵ پێشێلكاری و ساختەكارییەكی زۆر كراوە و لە ھەڵبجە لە كادیری ئێمە دراوە و لە سلێمانیش ھەوڵی ساختەكاری دراوە، هەروەها لە مووسڵ و كەركووك كادیری ئێمەیان گرتووە و رێگری لە خەڵكی پارتی كراوە و كێشەی زۆریان بۆ دروست كردووین، بەڵام پرۆسەكە بەردەوامە و ئێمەش كۆمەڵێك سكاڵامان تۆمار كردووە، بۆیە بە گشتی تێبینیمان لەسەر پرۆسەكە ھەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.