سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە یەکێ لە بنکەکانی دەنگدانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەنگی دا و، ڕایگەیاند، توانیان دەنگ بە کاندیدە ڕاستەقینەکانیان بدەن، بۆ ئەوەی ببنە نوێنەریان لە بەغدا.
گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆر رایدهگهێنێت: داوا لە هەموو خەڵکی زاخۆ دەکەم، بەشداری پڕۆسەی دەنگدان بن و وەک مافێکی تایبەت خۆیان ئەدای بکەن، ئەوەشی خستەڕوو، کە لە زاخۆ، نزیکەی58 بنکەی دەنگدان هەن و، تا ئێستا هیچ کێشەییەکی تەکنیکی نەبووە، ئەگەر هەشبن کەمن و چارەکراون.
دەشڵێت، داوا لە نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین، هاوکاربن بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.