Erbil 6°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:44

نێچیرڤان بارزانی ده‌نگی دا

کوردستان TV
100%


كاتژمێر 7 ى به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10 ى 10 ى 2021 ، ده‌نگدانی گشتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ستی پێكرد .

كه‌مێك پێش ئێستاش، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ده‌نگیدا.
 له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا ،  23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە.
هه‌روه‌ها سێ هەزار و 226 كاندید کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.

لەم هەڵبژاردنەدا عێراق و هه‌رێمی كوردسان دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەدا ،  بۆ هەر بازنەیەک کۆتاییەک بۆ  بۆ ئافره‌تان دانراوە.
 هەروەها نۆ کورسی بۆ کۆتای پێکهاتەکان: له‌  کریستیان، شەبەک، ئێزدی، سابیئە و کوردانی فەیلی دیاریكراوه‌.
لەم هەڵبژاردنەدا ، 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەن .
هه‌روه‌ها له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا، : 800 چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان، 715  نوێنه‌ری چاودێری وڵاتان، 274 چاودێری یەکێتیی ئەوروپا، تیمێکی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، 86 وڵات و رێکخراو بانگهێشت كراون و چاودێری پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ،  46 هەزار و 888 چاودێری نێوخۆیی، 207 هەزار و 344 نوێنەری لایەنەکان، 498 راگەیاندنکاری نێوخۆیی، 305 راگەیاندنکاری نێودەوڵەتی رووماڵ و چاودێریی  پرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن .
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.