ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، چوار تیرۆریستیان لە پارێزگای میسان باشووری رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، دەستگیرکرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنیکدا چوار کەسیان لە ناحیەی کەحلا باشووری پارێزگای میسان کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون، دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.