Erbil 5°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 23:56

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى کوردۆ ڕه‌شید ده‌کات

کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى هه‌ينى 2021/10/8  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو كوردۆ ڕه‌شيد پێشمه‌رگه‌ و كاديرى ديارى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ كۆچى دوايييان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێ كردن. 

 نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌ميى خۆيان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ببه‌خشێت. 

لاى خۆيانه‌وه‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو كوردۆ ڕه‌شيد، سوپاس و پێزانينى خۆيان و كه‌سوكاريان بۆ په‌يوه‌ندى و سه‌ره‌خۆشيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.