له یاریيهكانی كۆمه‌له‌ی هه‌شته‌می پالاوتنه‌كان و له‌سه‌ر یاریگای نیو جی ئێس ستادیۆم هه‌لبژارده‌ی كرواتیا بووه میوانی هه‌لبژارده‌ی قوبرس و به تۆمار كردنی سێ گۆل ، سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵی یاریه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
له گێمی یه‌كه‌م ته‌نها گۆلێك تۆمار كرا ئه‌ویش له دوا خوله‌كدا بوو كاتێك یاریزان ئیڤان پیریستیش كرواتیای پێشخست ، له گێمی دووه‌میش میوانه‌كان ئاستیان باشتر بوو له خوله‌كی هه‌شتا جۆسكۆ جڤاردیۆل گۆلی دووه‌می كرواتیای به‌ده‌ست هێنا .
له دوا خوله‌كیش ماركۆ لیڤایا به تۆمار كردنی گۆلی سێیه‌م كۆتایی به گۆله‌كانی یاریه‌كه هێنا ، كرواتیا پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی له پالاوتنه‌كان تۆمار كرد‌و خاوه‌نی شازده خاله‌و له‌پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌كه‌ی دێت .
هه‌لبژارده‌ی قوبریسیش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و چوار خالی هه‌یه‌و له پله‌ی شه‌شه‌م و كۆتایی ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.