Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 21:02

گوتەبێژی کۆمسیۆن: ژماردنی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بە شێوەی دەستی و ئەلیکترۆنی وەکوو یەکبوون

کوردستان TV
100%

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاماژە بەوە دەکات هەژمارکردنی ئەنجامی دەنگدان بەشێوەی دەستی و ئەلیکترۆنی بە ڕێژەی %100 وەکوو یەکبوون.

جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگا میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ شەممە 9ـی تشرینی یەکەمی 2021، ڕایگه‌یاند: دوای کۆتایی‌ هاتنی دەنگدانی تایبەت، دەنگەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی و دەست ژمێردران و پاشان به‌راورد  كران، دەرکەوت ڕێژەکانیان وەکوو یەکن.

جومانە غەلای ئاماژە بەوەش دەکات، ژماردنی دەنگەکان بەشێوەی دەستی و ئەلیکترۆنی بەشێوەی %100 وەکوو یەکبوون.

شایه‌نی باسه‌،  کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەرانی تایبەتی ڕاگەیاند، کە ڕێژەکە گەیشتووەتە %69، لە کۆی 1 ملیۆن و 169 هەزار دەنگدەر 821 هەزار و 800 هاووڵاتی بەشداری دەنگدانیان كردووه‌.

هەروەها بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2021، دەنگدانی گشتی دەستپێدەکات و هاووڵاتییان دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن و نوێنەرەکانیان سەربخەن بۆ پەرلەمانی عێراق.

بەیانی ڕۆژی یەکشەممە، زیاتر لە 25 ملیۆن هاووڵاتی لە سەرتاسەری عێراق مافی دەنگدانیان هەیە و 3243 کاندید ڕکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی کورسیێک لە کۆی گشتی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.