سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانی تایبه‌ت له عێراق و هه‌رێمی كوردستان تویتێكی كرد و تێیدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه ده‌نگدانه‌كه سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی هات.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) نووسیویه‌تی " خۆشحاڵم ده‌نگدانى تايبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له عێراق و هه‌رێمى كوردستان سه‌ركه‌وتووانه كۆتايى هات".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "سوپاس و ده‌ستخۆشى بۆ به‌شداريى فراوانى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كان و خوشك و برايانى ئاواره".
له كۆتایی تویته‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "هيوادارم ده‌نگدانى گشتيش سه‌ركه‌وتووانه و بێ کێشە به‌ڕێوه بچێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.