Erbil 10°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 18:29

کازمى: ده‌مانه‌وێ ژینگه‌یه‌کى له‌بار بۆ هه‌ڵبژاردنێکى پاک و بێگه‌رد بهێنینه‌ ئارا

كازمی فەرماندەی تیپی یەكی پۆلیسی ئیتیحادی لە پۆستەكەی دوورخستەوە
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وتارێكى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له ‌عێراق پێشكه‌ش كرد و تیایدا جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر له ‌ڕووخانى دیكتاتۆریه‌ت له‌ 9ى نیسانى 2003ه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر كاریان كردووه‌ تا وڵات له‌سه‌ر رێڕه‌وى پێشكه‌وتن بێت.

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ وتاره‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به ‌هه‌ڵبژاردنه‌كان به ‌پێویستیزانى پیاوى ده‌وڵه‌ت به‌ عێراقه‌وه‌ پابه‌ند بێ، نه‌وه‌ك پابه‌ند بێ به‌ په‌یڕه‌وێكى حزبى و ڕه‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ته‌وه‌یى و مه‌زهه‌بی‌ و گوتى "هه‌ر كه‌سێك له ‌قوناغه‌كانى داهاتوو سه‌ركردایه‌تى عێراق بكات، نابێ هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو دووباره‌ بكاته‌وه‌، ده‌مانه‌وێ ژینگه‌یه‌كى له‌بار بۆ هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد بهێنینه ‌ئارا". 

جه‌ختیشى له‌وه ‌كرده‌وه‌ كاتێك هه‌ندێك لایه‌ن گومان و تۆمه‌ت و زوڵمى ده‌خستنه‌پاڵ، ئه‌وان‌ هه‌ر نه‌وه‌ستان، چونكه‌ سه‌ركه‌وتنى حكومه‌ت لاوازى ئه‌وان بوو.

سه‌باره‌ت به ‌بارى ئابوورى و پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوون و وزه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ى بارى ئابوورى عێراق له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ گه‌شه‌ بكات، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بووه‌ تا ئاماژه‌ ئابوورییه‌كان به‌رز ببێته‌وه‌.

له ‌ڕووى وه‌زه‌وه‌ "سه‌ره‌ڕایى بارى ئاڵۆزى  قه‌یرانى كاره‌با، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامبوون و توانیمان گه‌شه‌سه‌ندن له ‌دۆخى وزه‌دا بكه‌ین بۆ جارى یه‌كه‌م له‌ عێراقدا توانرا 21 هه‌زار مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنین".

سه‌باره‌ت به ‌نیشته‌جێكردن له‌م ساڵ باس له‌وه ‌ده‌كات كه‌ پڕۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌یان خستۆته‌ڕوو وه‌ك دابینكردنى 650 هه‌زار پارچه‌ زه‌وى تا قه‌یرانى نیشته‌جێبوون كه‌م ببێته‌وه‌.

هاوكات له ‌نێوه‌ندى وتاره‌كه‌یدا چه‌ندین بابه‌تى دیكه‌ى خسته‌ڕوو وه‌ك دووباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى میناى فاو و به‌ستنه‌وه‌ى عێراق به‌ وڵاتانى هاوسێ له‌ ڕێگه‌ى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌‌ تا عێراق له ‌ساڵانى داهاتوو ببێته‌ یه‌كێك له ‌ڕێڕه‌وه‌  نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى بازرگانى جیهانى.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.