Erbil 7°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 19:23

مسته‌فا کازمی تویتێکی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت بڵاو کرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت تویتێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پڕۆسه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) ڕایگه‌یاند "قاره‌مانه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ ڕێكوپێكی و پابه‌ندییه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ده‌نگی خۆیان دا".

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كانیش بۆ مسۆگه‌ركردنی بێگه‌ردی و دادگه‌ری پڕۆسه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوون".

ڕاشیگه‌یاند "هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتوو بوو به‌ ئاراسته‌ی به‌شداریكردنی فراوان له‌ ده‌نگدانی گشتی بۆ ته‌واوكردنی ئه‌ركی نیشتمانی دروستكردنی گۆڕانكاری".

جێی باسه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 7 پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌سه‌رجه‌م پارێزگا و شار و شارۆچكه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كرد و كاتژمێر 6ی ئێواره‌ش كۆتایی هات، دووسبه‌ی یه‌كشه‌میش پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.