کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بریاڕێكی نوێ تایبهت به دهنگدانی تایبهت دهردهكات.
كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق رایدهگهێنێت: هێزه ئهمنییهكان لهدهنگدانی تایبهتدا دهتوانن بە کارتی دەنگدان و ناسنامەی سەربازیی دەنگ بدەن.
پێشتر بریار درابوو، كه له دهنگدانی تایبهتدا هێزه ئهمنییهكان جگە لە کارتی دەنگدان ، ناسنامەی باری شارستانی یان رەگەزنامە و کارتی نیشتمانیان پێبێت.
لە کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ ھەینی ھەشتی تشرینی یەکەم، بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان بۆ دەنگدەرانی تایبەتی ھێزەکانی ناوخۆ، ئاسایش و ئاوارەکان و بەندییەکان و بەشێک لە نەخۆشخانەکان کرانەوە و پڕۆسەکە تا شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت و لە هەرێمی کوردستانیش هاوکات پڕۆسەکە دەستی پێکرد.
لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا لە سەرانسەری عێراق 595 بنکەی دەنگدان کراوەتەوە و 121 بنکەیان لە ھەرێمی کوردستانە لەو ژمارەیەش، 52 بنکەیان لە ھەولێر، 41 بنکە لە سلێمانی و 28 بنکەش لە دھۆکە.
لە ھەولێر دوو بنکە بۆ رووماڵی راگەیاندنەکان دەستنیشانکراوە کە ھەریەک لە قوتابخانەی پزداندوخت لە شارۆچکەی عەنکاوە بۆ ھێزە ئەمنییەکان و قوتابخانەی 11ی ئەیلوول لە گەڕەکی شۆڕش بۆ ئاوارەکان.
لە قوتابخانەی پزاداندوخت کاتژمێر حەوتی بەیانی یەکەم لەگەڵ گەیشتنی یەکەم دەنگدەری ھێزە ئەمنییەکان بۆ ناو بنکەی دەنگدانەکە، پڕۆسەکە دەستی پێکرد.
پرۆسەکە ئەمڕۆ تەنیا بۆ کارمەندانی وەزارەتەکانی ناوخۆ، بەرگری، پێشمەرگە و دەزگاکانی دژەتیرۆر و ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکان لە پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانی، پێشمەرگە، سوپای عێراق و ھەموو کارمەندەکانی سەرجەرم ھێزە ئەمنییەکان و ئەو کەسانە دەبێت کە لە رۆژی دەنگدانی گشتی ئەرکی پاریزگاری ھاووڵاتیان و بەرێوەچوونی پرۆسەکەیان لەسەر شان دەبێت.
لە سەرانسەری عێراقدا یەک ملیۆن و 75 ھەزار و 727 کەس لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا مافی بەشداریکردنیان ھەیە، 120 ھەزار و 126 ئاوارەش ئەمڕۆ مافی دەنگدانیان ھەیە، لە گرتووخانەکانیش 671کەس مافی دەنگدانیان ھەیە.
بەپێی داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکان، لە عێراقدا 24 ملیۆن و 907 ھەزار و 679 کەس مافی دەنگدانی ھەیە، لەو ژمارەیە 14 ملیۆن و 316 ھەزار و 237 کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانی وەرگرتووەتەوە.
لە ھەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و486 ھەزار و787 کەس مافی دەنگدانی ھەیە، لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و 941 ھەزار و 306 کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانی وەرگرتووەتەوە و بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی و دھۆک دابەش بووە.
لە ھەولێر یەک ملیۆن و 238 ھەزار و 379 کەس مافی دەنگدانی ھەیە و 577 ھەزار و 597 کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانی وەرگرتووەتەوە، لە سلێمانی یەک ملیۆن و 425 ھەزار و705 کەس مافی دەنگدانی ھەیە و 842 ھەزار و 980 کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانی وەرگرتووەتەوە، لە پارێزگای دھۆکیش 822 ھەزار و 703 کەس مافی دەنگدانی ھەیە و 520 ھەزار و 729 کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانی وەرگرتووەتەوە.
بە ھەرسێ پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان، ھەولێر، سلێمانی و دھۆک 44 کورسی پەرلەمانی عێراقیان بەردەکەوێت، 18 کورسی سلێمانی کە بەسەر پێنج بازنەی ھەڵبژاردن دابەش بووە، 15 کورسی ھەولێر بەسەر چوار بازنە دابەشبوون و 11 کورسی دھۆکیش بەسەر سێ بازنەی ھەڵبژاردن دابەشبوون، لەگەڵ دوو کورسی کۆتای مەسیحییەکان کە یەکێکیان لە ھەولێر و ئەوی دیکەشیان لە دھۆکە.
لەم ھەڵبژاردنەدا لە سەرانسەری عێراق، سێ ھەزار و 240 بەربژێر بەشدارن، لە چوارچێوەی 21 ھاوپەیمانی و 109 لیستی پارت و لایەنی سیاسیدا و بەشێک لە کاندیدەکانیش سەربەخۆن، سەرجەمیان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستھێنانی 329 کورسیی پەرلەمانی عێراق.
پێشتر ژمارەی کاندیدەکان سێ ھەزار و249 کەس بوون بەڵام یەکێکیان گیانە لەدەستدا و کۆمسیۆنیش بە تۆمەتەکانی سەرپێچیی رێساکانی بانگەشەکردن، پێشکەشکردنی بڕوانامەی ساختە و کڕینی کارتی دەنگدان ژمارەیەکیانی دورخستەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.