ژمارەی ڕاگەیاندنکارانی بیانی بۆ ڕووماڵکردنی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوو لە زیادبوونە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو میدیاکار و ڕاگەیاندکارانەی کە لە عێراقن بۆ ڕووماڵكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتووەتە 419 ڕاگەیاندکار، هەروەها ڕاشیدەگەیەنێت کە ژمارەیان ڕوو لە زیادبوونە.
جێی باسە، ئەمڕۆ هەینی 8ـی تشرینی یەکەمی 2021، دەنگدانی تایبەت دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە، هەروەها لە دوای دوو ڕۆژی دیکە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.