ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ئه‌كاونتی خۆی له‌تویته‌ردا نووسیوویه‌تی "ماوه‌ی كاری په‌رله‌مان ته‌واو بوو، ئه‌مه‌ش وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی 10ی تشرینی یه‌كه‌م.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسیش له‌وه‌ده‌كات له‌نێو وڵاته خۆشه‌ویسته‌كه‌مان هه‌ڵبژاردن تاكه رێڕه‌وه بۆ دانانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنهرانێكی نوێ تا نیشتمانه‌كه‌مان پارێزراو بێ و ده‌وڵه‌ت بنیاتبنێنه‌وه، هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت "بهئازدانه به‌ربژێری خۆتان دیاری بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ها نیشتمانییه‌كان، به‌ئیراده‌ی خۆتان گۆڕانكاری بهێننه‌كایه‌وه".
كنوز میدیا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.