Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:01

حکوومه‌تی هه‌رێم مزگه‌وتی کاک ئه‌حمه‌دی شێخ نۆژه‌نده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاند: له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  مزگه‌وتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌.

نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوای سەردانی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی لەرێکەوتی ٣⁄ ٥⁄  ٢٠٢١ و ئاراستەکردنی  نوسراوی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ژمارە(١٥٨)  لە ٢١⁄ ٦⁄ ٢٠٢١  بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، بریارد درا بە نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی سلێمانی ( مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ).
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف راشیگه‌یاند: ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان  بە نوسراوی ژمارە (١٢٠٤) لە ٤⁄ ١٠ ⁄ ٢٠٢١  ئاگاداری وەزارەتی دارایی کردووه‌تەوە بۆ خەرج کردنی تێچووی نوژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورە.
نه‌به‌ز ئیسماعیل گوتیشی: مانگی (١١) ی ئەمساڵ دەست دەکرێ بەنۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی سلێمانی(کاک ئەحمەدی شێخ ).

1


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.