ئەمڕۆ سێشەم سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حوومهتی ههرێمی كوردستان پێشوازی لە (د. ئێلی ئەبوعۆن) بەرپرسی پەیمانگای ئەمەریکی بۆ ئاشتی (USIP) و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا ئێلی باسی لە پرۆژە و کارەکانی پەیمانگای ئەمەریکی بۆ ئاشتی کرد لە هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق، ههروهها باسی لە ئەنجامی دوایین پڕۆژەی پەروەردەیی کرد لە تەلەعفەر و سنجار، هاوکات سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاری و ئاسانکاری دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاسی شاندی میوانی کرد و کار و پڕۆژەکانی پەیمانگای ئەمەریکی بۆ ئاشتی بەرزنرخاند و هیوای خواست پرۆژەکانیان لە هەریمی کوردستان فراوانتر بکەن، ههروهها ئامادەیی خۆی و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن و سەرخستنی کار و چالاکییەکانیان.
هاوکات باس لە درێژکردنەوەی پڕۆگرام و كارهكانیان لە هەرێم و دۆخی ئاوارە و پەنابەران و ئهركهكانی داهاتوو کراو جەخت لە دروستکردنەوەی متمانە لەنێوان پێکهاتەکان، دیالۆگ و تێگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان کرایەوە.
دوابەدوای کۆبوونەوەکە بە فەرمی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و پەیمانگەی ئەمەریکی بۆ ئاشتی لەلایەن سەفین دزەیی و ئێلی ئەبوعۆن واژوو کرا، ئامانج لەم یاداشتنامەیە ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان و پەیمانگەی ئەمەریکی بۆ ئاشتی بە هەماهەنگی کار بۆ ئاشتی و سەقامگیری و ئارامی هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق بکەن.
هاوکات یەیمانگای ئەمەریکی بۆ ئاشتی بڕیاری دا کارەکانی لە هەرێمی کوردستان درێژ بکاتەوە، ئەم پەیمانگایە ئامادەیە بە پێی یاساکانی هەرێمی کوردستان کارەکانیان ئەنجام بدەن بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی کاری شارەزایانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لەپێناو سەقامگیری و ئەو کەرتە خزمەتگوزاریانەی جێگەی بایەخی هەردوولایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.