Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 21:38

کۆمیسیۆن واده‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی کارتی ده‌نگدانی درێژ کرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان واده‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانی بۆ هاووڵاتییان درێژ كرده‌وه‌ كه‌ كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌واو ببوو.

جومانه‌ ئه‌لغلایی گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند: بڕیاردرا دوایین واده‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان ئه‌مڕۆ سێشه‌م تا كاتژمێر 10ی شه‌و درێژ بكرێته‌وه‌.

زیاتر گوتی: ئه‌وانه‌ی كارتی ده‌نگدانی كورتخایه‌نیان نوێ كردۆته‌وه‌ ده‌بێت له‌ زووترین كاتدا و تا كۆتایی ده‌وامی فه‌رمی كۆمیسۆن بچنه‌ بنكه‌كان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌ بایۆمه‌ترییه‌كانیان.

جومانه‌ ڕاشیگه‌یاند: كارته‌ كورتخایه‌نه‌كان دوای نوێكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان له‌ كار ده‌كه‌ون و هاووڵاتییان ناتوانن به‌كاری بێنن له‌ ڕۆژی ده‌نگداندا.

لای خۆشییه‌وه‌ نیبراس ئه‌بو سۆده‌ یاریده‌ری گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ هۆكاری درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان بۆ كاتژمێر 10ی شه‌و، ئه‌و قه‌ره‌باڵغی و هاتنی لێشاوی هاووڵاتییان بوو بۆ بنكه‌كان تا كارته‌كانیان وه‌رگرنه‌وه‌ له‌ كۆتا كاته‌كانی واده‌ی دیاریكراو كه‌ كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.