ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له راگەیندراوێکدا ڕوڵی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان بەرز ده‌نرخێنێت، لەدەستگیر کردنی باندی (سی تی جی) كه به کەیسی گوڤەند ناسرابوو لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه: ئەم باندە ترسناکە كه ببوونە مەترسی گەورە لەسەر ژیانی بەشێک لەگەنجانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە هەڕەشەی ئەوەیان لێدەکردن کە وێنە و ڤیدیوەکانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر له ژێر رێنماییه‌كانی ئه‌واندا نه‌بن و چەندین گەنجیان ناچار کردن کە ڤیدیۆ درۆست بکەن وتیایدا شکوی خۆیان شکاند و قسەی نەشیاویان بەخۆیان گوت کە ئەمە پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە و لەهەمان کاتیش‌دا دورە لە ئەخلاقی كۆمەڵگای کوردستانی.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ هه‌روه‌ها دەستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکات لە شەونه‌خونی و ماندوبوونی بەردەوامیان بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاشتەوای و شكۆی تاك و پاراستنی ماف و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی كوردستان. دەستگیر کردنی ئەم گروپە ترسناکە بەسەر کەوتووی نیشانەی هۆشیاری و چاوكراوه‌یی تەواوی دەزگا ئەمنییەكانه لەهەرێمی کوردستان ئەمە دڵنیای دەداتە خەڵکی کوردستان كه ماف و كه‌رامه‌تیان پارێزراو ده‌بێت، رێگا به تاوانی له‌م جۆره نادرێت ئەم جۆرە گروپانە هەڕەشەیەکی گەورەن لەسەر تێكچوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و زیاد بوونی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بۆیە ئێمە پشتیوانی دەکەین لەهەموو هەوڵێک کە ڕێگری بکات له‌م جۆره گروپانه. لەکۆتایدا داوا لە دادگا دەکەین هەرچی زووە كاری خۆی ئه‌نجامبدات له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كان، به سزای یاسایان بگه‌یه‌نێت.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ 5/10/2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.