وهزارهتی دارایی رایگهیاند: كردنهوهی بانكی نوێ له ئیدارهی سهربهخۆی سۆران كاروباری مووچه و خانهنیشان خێراتر دهكات.
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: ئەمرۆ سێ شەممە ڕێکەوتی 2021/10/5، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەرانی گشتی بانکە بازرگانییەکان و بانکە پسپۆرییەکان، سەردانی ئیدارەی سۆرانی کرد هەردوو بانکی سۆران و دیلمانی کردەوە.
راشیدهگهیهنن: لە میانی سەردانەکەیدا به بۆنەی دەست بەکاربوون لە ئیدارەی سۆران سەردانی هەلگورد شێخ حەسیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆرانیان کرد و پیرۆزیایی خۆی پێ ڕاگەیاندن و بەڵێنی ئەوەی پێدان وەکو وەزارەتی دارایی هاوکاربن لەسەرخستنی کاروبارەکانیان.
وهزارهتی دارایی راشیدهگهێنێت: لای خۆشیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری دەربڕی کە هەمیشە پاڵپشتی ئیدارەی سۆران بووە.
وهزارهت ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: پاشان سەردانی هەریەک لە بانکەکانی سۆران و دیلمانی کرد، پیرۆزبایی لە خەڵکی ناوچەکەو فەرمانبەران کرد، ڕایگەیاند: "بەکردنەوەی ئەم دوو بانکە خزمەتگوزاری بانکی و کاروباری مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان خێراتر دەبێت، کە پێشتر لە خانووی کرێ دابوون، هەربۆیە وەزارەتی دارایی بڕیاری دروستکردنی ئەم باڵاخانەیان دا".
شایەنی ئاماژە پێدانە: پڕۆژەی بانکی سۆران لە ساڵی 2014 وە بەهۆی قەیرانی داراییەوە کاربارەکانی وەستابوو، حکومەتی هەرێم لە کابینەی نۆدا، دوای تەرخانکردنی بوودجەی پێویست لە مانگی 9ی 2019 وە دەستی بەکارەکان کردەوە.
لە کۆتاییدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاوات جەناب نوری ڕایگەیاند: "وەزارەتی دارایی بە پاڵپشتی و هەماهەنگی ئەنجومەنی وەزیران هەمیشە لە هەوڵی پەرەپێدان و بەرەو پێشچوونی هەرێمی کوردستانە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.