Erbil 14°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 14:36

له‌ خولی ئه‌مریکادا لۆس ئه‌نجلۆس گالاکسی و لۆس ئه‌نجلۆس ئێف سی یه‌کسان بوون

کوردستان TV
100%


 له‌ خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو له‌ یاری دێربی شاری لۆس ئه‌نجلۆس، هه‌ردوو یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی و لۆس ئه‌نجلۆس ئێف سیی به‌ گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
 له‌ خوله‌كی یازده‌دا، به‌رگریكاری سه‌نیگالی، مامادۆ فال سوودی له‌ لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵێكی بۆ لۆس ئه‌نجلۆس ئێف سی به‌ لێدانی سه‌ر تۆماركرد.
 پاشان هێرشبه‌ری فه‌ڕه‌نسی، ساموێل گراندسیر ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی به‌رامبه‌ری لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی له‌ خوله‌كی نۆزده‌ به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی له‌ پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی ڕۆژئاوای خولی ئه‌مه‌ریكا بۆ سیی و نۆ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی لۆس ئه‌نجلۆس ئێف سیی له‌ پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه‌ گه‌یشته‌ سیی و چوار خاڵ.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.