دەزگای خێرخوازی بارزانی قوتابخانەیەكی تایبەت بەو منداڵانە كردەوە كە بێ باوكن و لە خوێندن دابڕاون.
ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2021 دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هاوکاری كونسوڵی گشتی ئیمارات، قوتابخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی بێ باوکی لە کەمپی حەسەنشام کردەوە.
دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی بەردەوامبوون لە پرۆسەی خوێندن و كارئاسانی زیاتر بۆ منداڵانی بێ باوك (ئازیزان) بەهاوكاری كونسوڵی گشتی ئیمارات لە هەرێمی كوردستان قوتابخانەیەک لە كەمپی حەسەنشامی تایبەت بە ئاوارەكان كرایەوە.
ڕاشیدەگەیەنێت، لەچوارچێوەی ئەو پرۆژانەی كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ بەخشەر و سپۆنسەرەكانی ئەنجامی دەدات، بایەخی زۆری بە پرۆسەی خوێندن داوە، لەو پێناوەشدا کونسوڵی ئیمارات لە هەرێمی كوردستان لەسەر ئەركی خۆیان قوتابخانەیەكی تایبەت بەو منداڵانەی كە بێ باوكن و ئەوانەشی كە لەخوێندن دابڕاون كردەوە .
هاوكات كورسی خوێندن و پەرتووك و پەڕاوگە و جلوبەرگی قوتابخانەشیان بۆ دابینكرا.
شایەنی باسە، كەمپی حەسەنشام لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوه بەڕێوەدەبرێت و دەكەوێتە سنووری پارێزگای نەینەوا، كەمپەكه تایبەتە بە ئاوارەكانی نەینەواو دەورووبەری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.