Erbil 2°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:15

ناسڕییه‌ .. به‌هۆی دانه‌مه‌زراندنیانه‌وه‌ خۆپیشاندانی قوتابیان به‌رێوه‌چوو

کوردستان TV
100%


خۆپیشاندانی دەرچووانی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووریی لە شاری ناسرییە  به‌رێوه‌چوو.
ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووانی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووریی لە شاری ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقاری عێراق، بە ئامانجی دامەزراندنیان لە کەرتی گشتییدا، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووانی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووریی لەبەردەم دیوانی پارێزگای زیقار لە ناوەڕاستی ناسرییە، خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.

ئاماژەیان بەوەیشداوە کە لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، خۆپیشاندەران داوایان کردووە لە کەرتی گشتییدا دابمەزرێندرێن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.