Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 04:42

ناوی گەڕەک و ناحییە و قەزاکان لە سنووری بازنەی 3ـی پارێزگای هەولێر بڵاودەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەپێی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2020ـی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، پارێزگای هەولێر دابەشکراوە بەسەر 4 بازنەدا و بەپێی هەمان یاسا 15 کورسی گشتی و 1 کورسی کۆتایی مەسیحییەکان بۆ پارێزگاکە تەرخانکراوە.

بازنەی 3ـی ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێر سنووری ناوچەکانی.. ئازادی، زانیاری، ڕاستی، ژیان، کوران، کرێکاران، کوردستان، بەھار، بەھاری نوێ، شادی، توڕەق، ماجیداوە، لەتیفاوە، سەرکارێز، قەتەوی، مامزاوا، کازماوە، قۆریتان، گرد محەممەد، نەسیج1، نەسیج 2، نیشتیمان، نەورۆز، منارە، سایلۆ، تەیراوە، خانەقا، کورانی عەنکاوە، عەنکاوە، سەربەستی (32ـی پارك)، بەحرکە، گرد جوتیار، گەزنە، گوندی بەر حوشتر، ناحیەی پیرداود، شاخۆلان، جەژنیکان و دارەبەن دەگرێتەوە.

لە بازنەی 3ـی پارێزگای هەولێردا حیزبەکان ڕکابەری دەکەن لەسەر سێ کورسی، پارتی لەو سنوورەدا دوو کاندیدی بەربژێر کردووە، کە پێکهاتوون لە:-

رێبوار هادى عەبدولڕەحمان          ژمارەی كاندید: 22

لەیلا ئەكڕەم سەعید                  ژمارەی كاندید: 27

پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی ڕابردووی ساڵی 2018ـی عێراقدا، 54هەزار و 946  دەنگی بەدەستهێنا و براوەی هەڵبژاردنی ڕابردوو بوو لە سنووری بازنەکە، چاوەڕێش دەکرێت لەم هەڵبژاردنەدا پارتی هەردوو کاندیدەکەی سەربکەون بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.