ئەمڕۆ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی 8ی حەسارۆكی كرد
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: ئەمڕۆ یەکشەمە 3ی ئۆکتۆبەری2021 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئیشوکارەکان، بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی دەروازەکانی پایتەخت و کارەکانی 8ی حەسارۆک و پڕۆژەیەکی وەزارەتی لە شاری هەولێر کرد.
وهزارهت راشیدهگهێنێت: لە سەردانەکەی ئەمڕۆدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی و جێگرەکانی و سەرۆکی بەشی هونەری بە وردی بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی پرۆسەی بەڕێوەچوونی ئیشوکارەکان بە شێوەیەکی گشتی کرد و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێری ڕاسپارد بۆ بەردەوامبوون لە پرۆسەی بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانی 8ی حەسارۆك لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییان.
وهزارهتی شارهوانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: سەبارەت بە پرۆسەی خاوێنكردنەوە و ناوچە سەوزاییەكانیش، سەردانی چەند شوێنێكی شاری هەولێر و دەوروبەری كرد بۆ ئەوەی پرۆسەكانی خاوێنكردنەوە باشتر بەڕێوە بچن و ناوچە سەوزاییەكانیش بایەخی زیاتریان پێ بدرێت بە تایبەتی دەروازەكانی شاری هەولێر، جەختیشی كردەوە كە پێویستە لە ڕووی سەوزایی و ڕێكخستنەوەوە، بایەخێكی زیاتر بە دەروازەکان و ناوچە سەوزاییەکان بدرێت.
داڕشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.