Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 21:36

سبه‌ی دەست بە دابەشکردنی نەوت به‌سه‌ر هاووڵاتییان دەکرێت

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر رایگه‌یاند، بڕیارە سبەی دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان بەسەر ھاووڵاتیاندا بکەن، کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەوتەکەی دابین کردووە و سەرەتاش لە ناوچە شاخاوییەکان دەست پێدەکەن.

ئاری کاکەشین،بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر به‌  ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند: لەسەر فەرمانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەوتی سپیمان بۆ دابین کراوە و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکەین لە ناوچە شاخاوییەکان، تەواوی ئامادەکارییەکانیش کراون و سەرەتاش لە سیدەکان دەست پێدەکەین، کە رۆژانە 300ھەزار تا 450ھەزار لیترمان بۆ دێت، بۆیە رێژەیەکی زۆر باشە و بەو جۆرە بێت دەتوانین لەناو ھەولێریش دابەشی بکەین.

کاکەشین گوتیشی: ماوەیەکە نەوتمان بۆ دێت و ئێستا بۆ دابەشکردن ئامادەیە، کە بۆ ھەر خێزانێک 200  لیتر نەوت دەبێت و نرخەکەشی 55 هەزار دینارە و ئەمجارەش لە ھەموو پارێزگاکان یەک شێوازی دابەشکردنی نەوت دەبێت.

باسی لەوەش کرد: ئەمساڵ بۆ ئەوەی بتوانین نەوت بەسەر ھەموو خێزانەکانی سنووری ھەولێر بە گشتی دابەش بکەین، پێویستمان بە 94 ملیۆن لیتر نەوتی سپی ھەیە.

 راشیده‌گه‌ێنێت: ھەموو بریکارەکانمان ئاگادار کردووەتەوە، کە ئامادە بن بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.