کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لەوە دەکات: پێکھاتەکان پشتگیری لە ئێمە دەکەن بۆ ھەڵبژاردن و ئێمەش لە بەغدا دەبینە دەنگی پێکھاتەکان و داکۆکی لە مافەکانیان دەکەین.
عەبدولسەلام شەعبان بەرزنجی، کاندیدی ژمارە 27ی پارتی لە بازنەی دووی پارێزگای مووسڵ، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند:كاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دەشتی نەینەوا پشتگیرییەکی بەھێزیان لێ دەکرێت، چونکە ھەموو پێکھاتەکان و نەتەوەکان پاڵپشتی لە کاندیدانی پارتی دەکەن، بۆیە ئومێدێکی زۆرمان ھەیە کە پارتی ئەم جارە دەنگێکی زۆر بەدەست بێنێت و ببێتە نوێنەری خەڵک و کار بۆ مافەکانی خەڵک بکات لە بەغدا بە ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانەوە، ئەوان متمانە بە ئێمە دەکەن و ئێمەش دەبینە دەنگی ئەوان لە بەغدا.
عەبدولسەلام شەعبان بەرزنجی راشیدهگهێنێت: داواکاریی ھەرەسەرەکیی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان جێبەجێکردنی ماددەی 140ـە، بۆیە کاری جددی دەکەین بۆ ئەوەی ماددەی 140جێبەجێ بکرێت، چونکە بەو ماددەیە زۆرینەی داواکاریی ئەوان جێبەجێ دەکرێت و ناوچەکان دەگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان.
بەرزنجی باسی لەوەش کرد: چەندە لە ھەڵبژاردن نزیک دەبینەوە، جەماوەری پارتی زیاتر دەبێت، چونکە خەڵک بەو قەناعەتە گەیشتووە کە ئەگەر پارتی لە ناوچەکە نەبێت، ئارام نابێت و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیشیان ئەستەم دەبێت.
گوتیشی: ئەو متمانەیەی ئەو خەڵکە، بە ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانەوە بە پارتییان هەیە، سەرچاوەی لەوە گرتووە کە ڕابردووی پارتی ھەمووی خەبات و خزمەتکردنی خەڵک بووە بەبێ جیاوازی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.