ئه‌مڕۆ لێژنه‌ى باڵاى ئاسایشى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق ئه‌وه‌ى ده‌رخسنت هه‌موو رێكاره‌كانى خۆ ئاماده‌كردن و پلانى تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان گراوه‌ته‌به‌ر.
سه‌رۆكى لێژنه‌ى باڵاى ئاسایشى هه‌ڵبژاردنه‌كان فه‌ریقى یه‌كه‌مى روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى له‌نێوه‌ندى كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانى له‌به‌غدا رایگه‌یاند "لێژنه‌كه هه‌موو ئاماده‌كارى و پلانێكى داناوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كان، جه‌ختیش له‌جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئاسته‌نگه‌كانیش دیارى كراوه".
له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا باسیشى له‌وه‌كرد، كه "مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌دواداچوون بۆ هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه ده‌كات، كه‌په‌یوه‌سته به پلانى ئاسایش"، شه‌مه‌رى ئاماژه‌شى به‌وه‌دا هه‌ر له‌مڕۆوه هێزه‌كانى ئاسایش به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه له‌حاڵه‌تى ئینزاردان، ئه‌م دۆخه‌ش تا دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێ، "رێگه به‌كه‌س نادرێ كاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران هه‌بێ".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو رێكاره‌كان هه‌موو خاڵه سنوورییه‌كانى وشكانى و فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌گرێته‌وه، هه‌روا داخستنى هه‌موو ده‌روازه‌ى پارێزگاكان" قه‌ده‌غه‌كردنى جووله‌ى هه‌موو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل و گالیسه‌كان به‌هه‌موو جۆرێكیه‌وه له‌هه‌موو شاره‌كان و له‌ته‌ك وه‌ستاندنى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان".
له‌كاتێكدا لێژنه‌ى باڵاى ئاسایشى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، لێژنه‌كه سه‌رپشككراوه له‌دانانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوو له‌به‌غدا و هه‌موو پارێزگاكان ئه‌گه‌ر پێویست بوو، هه‌روه‌ها "نابێ مۆبایل ببرێته ناو بنكه‌ى ده‌نگدان، جگه له ده‌زگاكانى ئاسایش قه‌ده‌غه‌یه چه‌ك و هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌كى برینداركه‌ر ببرێته ناو بنكه‌ى ده‌نگدان و ده‌وروبه‌رى بنكه‌كه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.