Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 14:05

چین به‌ 38 فرۆکه‌ی جه‌نگی کایه‌ی ئاسمانی تایوانی به‌زاند

کوردستان TV
100%

تایوان رایگه‌یاند له‌ دوێنێوه‌ چین به‌ 38 فڕۆكه‌ی جه‌نگی چووه‌ته‌ ناو كایه‌ی ته‌واوكه‌ری به‌رگریی ئاسمانی تایوان.

بی بی سی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی تایوان رایگه‌یاندووه‌ شه‌و و ڕۆژ 25 فڕۆكه‌ی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی چین و ئێواره‌یش 13 فڕۆكه‌ی جه‌نگی دیكه‌ی چین چوونه‌ته‌ باشووری رۆژئاوای كایه‌ی ته‌واوكه‌ری به‌رگریی ئاسمانی تایوان.

حكوومه‌تی تایوان جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ چین به‌ "ئه‌نقه‌ست" و به‌ جۆرێك كه‌ زیان به‌ ئاشتی ده‌گه‌یه‌نێت له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی داوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ یه‌كه‌م جاره‌ چین پێشێلكارییه‌كی هێنده‌ به‌رفراوان ئه‌نجام بدات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.