Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:25

گه‌رمیان.. ئۆتۆمبێڵ له‌ پیاوێک ده‌دات‌ و که‌سوکاره‌که‌‌شی دیار نین

کوردستان TV
100%

 

ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئۆتۆمبێڵێك له‌ هاووڵاتییه‌ك ده‌دات و گیان له‌ده‌ست ده‌دات و تا ئێستاش كه‌سوكاره‌كه‌ی دیار نین.

موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال به‌رپرسی ڕأگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌: بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگای کەلار- گردەگۆزینە، ئۆتۆمبێڵێک لە جۆری جێب واز هاووڵاتییەک لە ڕەگەزی نێر دەشێلێت پاش گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، گیان لە دەست ده‌دات.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لەبەر ئەوەی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی ئۆتۆمبێڵ لێیداوه‌ هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە، تا ئێستا کەسوکاره‌كه‌ی نادیارن و تەرمەکەشی لە پزیشکی دادوەری له‌ قەزای کەلارە ماوه‌ته‌وه‌.

به‌رپرسی ڕأگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێڵەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەند کراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.