ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌فه‌رمی بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ ڕاگه‌یاند.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند: به گه‌شتیاران و سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی گشتی له عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نین كه سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق (به‌غدا، هه‌ولێر، نه‌جه‌ف، سلێمانی و به‌سڕه) بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ داده‌خرێن.
ڕاشیگه‌یاند كه بڕیاره‌كه له كاتژمێر 9ی شه‌وی ڕۆژی 9ی مانگی داهاتوو تا كاتژمێر 6ی به‌یانی ڕۆژی 11ی هه‌مان مانگ جێبه‌جێ ده‌كرێ.
بڕیاری داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه هه‌یه كه بڕیاره ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.