گوته‌بێژى سوپاى ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند، فرۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى سه‌ر به سوپاى ئیسرائیل له خاكى لوبنان كه‌وتۆته خواره‌وه.
ئه‌فیخاى ئه‌دره‌عى گوته‌بێژى سوپاى ئیسڕائیل له كاونتى خۆی له (تویته‌ر) باسى له‌وه‌كردووه كه له چالاكییه‌كى ئاسایی‌دا فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وانى سه‌ربازى له خاكى لوبنان كه‌وتۆته خواره‌وه و تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى لوبنان سوپاى ئیسڕائیلى به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه چه‌ندجارێك سنوورى لوبنان پێشێل ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كاتانه‌ى ده‌یانه‌وێ هه‌ڵمه‌تى سه‌ربازى دژ به سووریا ئه‌نجام بده‌ن.
پێشتر سووپاى ئیسڕائیل ئه‌وه‌ى خستبووه ڕوو كه له 22ى سێپتێمبه‌ری ڕابردوو هه‌لیكۆپته‌رێكی بێفڕۆكه‌وانیان به‌هۆى هه‌ڵه‌یه‌كى ته‌كنیكییه‌وه له‌ناو خاكى سووریا كه‌وتبووه خواره‌وه.
R T
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.