Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:57

ئه‌مڕۆ پووتین و ئه‌ردۆگان کۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تى ڕووسیا له ‌لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌ردوو سه‌رۆكی ڕووسیا و توركیا فلادیمێر پۆتین و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان جه‌ختیان له ‌پاندبوونه‌كان كردۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێككه‌وتنه‌كان له‌مه‌ڕ چۆلكردنى تیرۆریسته‌كان له‌ پارێزگاى ئه‌دلیبى سووریا.

دیمترى پیسكۆف گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى رووسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له لێدوانێكدا ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كه‌ له ‌كۆبوونه‌وه‌كانى سووشى، هه‌ردوو سه‌رۆك هه‌موو قه‌یران و ململانێیه‌ هه‌رێمییه‌كانى وه‌ك سووریا و لیبیا و ئه‌فغانستان و هه‌رێمى قه‌ره‌باخ به‌شێكى گرینگى گفتوگۆكان بوو، له ‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسى له‌وه‌ش كرد كه‌ جه‌خت له ‌جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كان كرایه‌وه‌ به ‌تایبه‌تیش چۆڵكردنى ئه‌و تیرۆریستانه‌ى تا ئێستا له ‌پارێزگاى ئه‌دلیب ماون.

پیسكۆف ئه‌وه‌شی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو گفتوگۆكانى پۆتین و ئه‌ردۆگان ئاشكرا بكات، به ‌تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به ‌دۆسییه‌ى سووریا.

له‌باره‌ى ململانێیه‌كانى قه‌ره‌باخیش لایه‌نى ڕووسى پێیوایه‌ لایه‌نه‌كانى ململانێ به‌دواى چاره‌سه‌رییه‌كان بگه‌ڕێن بۆ وێناكردنى سنوور و په‌ره‌پێدانى ژێرخان به‌ تایبه‌تیش له‌بوارى گواستنه‌وه‌دا.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ پۆتین و ئه‌ردۆگان رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا ئه‌نجوومه‌نێكى هاوكارى دابنرێ له ‌ئاستێكى باڵادا. 
R T
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.