Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 02:02

یه‌که‌م بارى کۆمه‌ک و هاوکارى گه‌یشته‌ ئه‌فغانستان

کوردستان TV
100%

به‌رپرسانى حكزومه‌تى تاڵیبان باسیان له‌وه ‌كرد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كه‌م بارى كۆمه‌ك و هاوكارییان له‌لایه‌ن وڵاتی چینه‌وه‌ ڕاده‌ستیان كرا.

هاوكات به‌رپرسانى ئه‌فغانستان ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو،  باڵیۆزى چین له‌ كابوول كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانى ڕاده‌ستى حكوومه‌تى ئه‌فغانستان كردووه‌، هاوكارییه‌كانیش كاڵاكانى به‌تانى و جلوبه‌رگى زستانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ و له ‌چینه‌وه‌ به ‌فڕۆكه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ كابوولى پایته‌خت. 

ئێستا له‌ ئه‌فغانستان دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانییه‌كان له ‌هاتنى وه‌رزى زستان زیاتر بووه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسه‌كانى فریاكه‌وتن هۆشدارى ئه‌وه‌یان داوه‌ كه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكان خۆراك و پۆشاكیان به‌ره‌و كه‌مى رۆیشتووه‌.
به‌پێى ڕاپۆرتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ره‌تا ساڵه‌وه‌ به‌هۆى ململانێ سیاسییه‌كان 390 هه‌زار كه‌س ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتبوو، كاتێكیش تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتى گرته‌ ده‌ست ملیۆنان كه‌س ڕایانكرد له‌ ئێستادا له‌ په‌ناگه‌ى په‌نابه‌راندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌‌ن.

 ئاماژه‌ش به‌وه‌ش ‌ده‌درێ كه‌ كۆڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له ‌كۆنگره‌یه‌كى نائاساییدا به‌ڵێنی داوه‌ تا ملیارێك دۆلار وه‌ك كۆمه‌ك و هاوكارى پێشكه‌ش به خه‌ڵكی ‌ئه‌فغانستان بكات، به‌ڵام تا ئێستا میكانیزمى جێبه‌جێكردنى هاوكارییه‌كه‌ دیار نییه‌.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.