Erbil 8°C شەممە 11 کانوونی دووەم 23:03

په‌نابه‌رێکی کورد له‌ ئه‌ڵمانیا کوژرا

کوردستان TV
100%


په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند: په‌یانه‌به‌رێكی كورد له‌ئه‌ڵمانیا كوژرا.
خالید عه‌لی په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند:  ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی هۆزان محه‌ممه‌د ته‌مه‌ن 31 ساڵ  له‌نزیك دارستانێك له‌ شاری به‌رلین دۆزراوه‌ته‌وه‌.
راشیده‌گه‌ێنێت:  هۆزان خه‌ڵكی شاری قامیشلۆی كوردستانی سوریایه‌ و چه‌ند ساڵێكه‌ وه‌ك په‌نابه‌ر له‌ وڵاته‌دا ده‌ژی. 
 به‌پێی راگه‌یاندراوی پۆلیسی ئه‌ڵمانیش به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ گومانلێكراوێك ده‌ستگیر كراوه‌  به‌تۆمه‌تی كوژرانی هۆزان ، به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان گومانلێكراوه‌كه‌ هاورێی كه‌سه‌ كوژراوه‌كه‌یه‌و پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت: دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌ و هۆكاری كوژرانی په‌نابه‌ره‌ كورده‌كه‌  به‌ راپۆرتێك بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.