یانەی مانچستەریونایتد دواكهوتنی بۆ سەركەوتن گۆڕی و لە گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ڤیاریالی میوانی بردەوە.
لە گێمی یەكەمدا، هەردوو تیپ بێ گۆڵ یەكسان بوون، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوسێدا، یاریزان پاكۆ ئەلكاسێر گۆڵێكی بۆ ڤیارال تۆماركرد، پاشان، بەرگریكاری بەڕازیلی، ئەلێكس تێلیس گۆڵی بەرامبەری مان یونایتدی لە خولەكی شەست به لێدانێكی بههێز له دهرهوهی ناوچهی سزا بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
لە دواساتەكانی یاریشدا، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی مان یونایتد گۆڵی دووەم و بردنەوەی تیپەكەی تۆماركردو سێ خاڵی گرنگی بۆ میواندارەكان مسۆگەركرد.
بەم بردنەوەش مان یونایتد یەكەم سێ خاڵی لەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ بەدەستهێناو له پلهی دووهمی ڕیزبهندی گڕوپی شهشهم دایه، ڤیاریالیش بە تەنها خاڵێك لە دوایین خانەی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت.
مانچستەریونایتد سهرکهوتنی بهسهر ڤیاریاڵ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.