Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:36

ته‌ندروستی جیهانی هه‌واڵێکی‌ خۆش له‌باره‌ی کۆڕۆنا ڕاده‌گه‌یه‌نێ

کوردستان TV
100%

 

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هه‌واڵێكی خۆشی سه‌باره‌ت به‌ په‌تای كۆڕۆنا ڕاگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ تووشبوون و مردن به‌ په‌تاكه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ڕوو له‌ كه‌مییه‌‌.

ته‌ندروستی جیهانی له‌ ڕاپۆرتی هه‌فتانه‌یدا بڵاوی كرده‌وه‌: ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ ئاماره‌كانی كۆڕۆنا ڕوو له‌ دابه‌زینه‌، تووشبوو 3.3 ملیۆن كه‌س بووه‌، مردنیش 55 هه‌زار بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ ڕێژه‌كه‌ 10% كه‌می كردووه‌.

هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌مترین ڕێژه‌ی كۆڕۆنا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای زه‌ریای هێمن و هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا بووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ مردن به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا به‌ ڕێژه‌یی له‌ ناوچه‌كانی جیهان 15 كه‌می كردووه، جگه‌ له‌ ئه‌وروپا كه‌ ڕێژه‌ی مردن له‌م ‌كیشوه‌ره‌ هه‌مان ڕێژه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو بووه‌، به‌ڵام له‌ ئه‌فریقیا ڕێژه‌كه‌ 5% زیاد بووه‌ و له‌ ئاسیاش 15% كه‌م بووه‌.

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری دایه‌ هاووڵاتییان كه‌ به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ له‌ وه‌رزی سه‌رمای زستان ڕێژه‌ی تووشبوون و مردن زیاد بكات، چونكه‌ په‌تاكه‌ له‌ وه‌رزی سه‌رمادا زیاتر بڵاو ده‌بێته‌وه‌ به‌هۆی مانه‌وه‌ی زیاتری خه‌ڵك له‌ شوێنه‌ دخراوه‌كان.

سۆمه‌ڕییه‌ نیوز

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.